عن ابن عمر قال : قال عمر بن الخطاب او قال أبی : لقد اوتی علی بن أبی طالب ثلاث خصال لان تكون لی واحدە منهن أحب إلی من حمر النعم : زوجه ابنته فولدت له ، وسد الابواب إلا بابه ، وأعطاه الحربە یوم خیبر؛[1] عومەری خەتاب دەڵیت : بە عەلی سی تایبەتمەندی جیاواز لە هەموان درابوو كە ئەگەر یەكیك لە ئەوانە بە من دەدرا زۆرم زیاتر پیخۆش بوو لە ئەسبیك كە موی سور بیت 1 .پێغەمبەر ص كچكەكەی بە ئەو دا و فاتیمە س بۆ ئەو مناڵی هینا 2 .هەموو درگای مالەكانی سەحابەكان بیجگە لە عەلی بە سەر مزگەوت داخست .3 .و ڕۆژی خەیبەر عەلەمەكە بە دەست عەلیەوە بوو .
اڵبانی لە كتیبی ( حەدیسە لاوازەكان ) سەنەدی ئەم هەواڵە زۆر بە باشی دەزانیت و لە هەیسەمی و ابن حجر نەقڵ دەكات كە ئەوان سەنەدی ئەم حەدیسە بە سەحیح دەزانن و لە «ظلال الجنه»هەردوو سەنەدەكە بە زۆر باش دەزانیت .
ئەم حەدیسە بە چەندین شیوەی جیاوازەوە كە بە هەمان مانایە لە عومەڕی كوڕی خەتاب ، عەلی كوڕی ئەبوو تاڵب ، ابن عەباس و ئەبووهورەیرە ، نەقڵ كراوە .[2] ابن كثیر دوای گیڕانەوی ئەم هواڵە دەڵیت : ئەم هەواڵە لە عومەرەوە بە چەندین شیوەی جیاوازەوە ڕیوایەت كراوە .
عن بن عمر قال : كنا نقول فی زمن رسول الله ص : رسول الله ص خیر الناس ثم ابوبەکر ثم عمر ولقد أعطى علی بن أبی طالب ثلاث خصال لان یكون لی واحدە منهن احب الی من حمر النعم زوجه رسول الله ص ابنته وولدت له وسد الأبواب الا بابه فی المسجد وأعطاه الرایە یوم خیبر .[3]
لە ئەم حەدیسەدا لە ابن عمرەوە كە شیوازی لە وتەكانی باوكی دەچیت گوتویەتی : عەلی ع سی تایبەت مەندی جیاوازی لە هەمووان هەبوو كە ئەگەر یەكیك لە ئەوانە بە ئیمە دەدرا ، زۆر لامان خۆشەویست تر بوو لە ئەسپیكی موو سور ...و یەكیك لە ئەوانە داخستنی هەموو درگای ماڵەكان بۆ سەر مزگەوت بیجگە لە درگای ماڵی عەلی .هەیسەمی سەنەد و بەڵگەی ئەم حەدیسە بە سەحیح دەزانیت و ابن حجر بە حەسەن .
عن علاء بن عرار قال : سألتُ إبن عمر وهو فی مسجد رسول الله ص عن علی وعثمان ؟ فقال : أمّا علی فلا تسألْنی عنّه وانظر إلى قرب منزله من رسول الله لیس فی المسجد بیتٌ غیر بیته و اما عثمان فإنَّه أذنب ذنباً عظیماً یوم التقى الجمعان فعفا اللهُ عنه وغفر له فأَذنب فیكم فقتلْتموه؛[4] لە ابن عمر سەبارەت بە ئەمیری ئیمان داران و عوسمان ، پرسیار كرا و ئەو وتی : بەڵام عەلی ، سەبارەت بە ئەو لە من پرسیار مەكە و سەیریكی ماڵەكەی بكە .لە مزگەوت هیچ مالیك نییە بیجگە لە ماڵی ئەو ، بەڵام عوسمان : ئەو لە شەڕی احد توشی تاوانیكی گەورە بوو و خودا لیی خۆش بوو و لە نیوان ئیوە توشی تاوانیك بوو و ئیوە عوسمانتان كوشت .
سەنەدی ئەم حەدیسە بە هەموو شیوەیەك سەحیحە و ابن حجر و البانی ئەویان بە سەحیح زانیوە و لە ڕابردوو دا ئاماژە كرا كە بوخاری ئەم حەدیسەی لە سەحیحەكەی بە (ناقص) كورت كراوەیی هیناوە لە بەر ئەوی كە ڕون كەرەوە پلەوپایەی بەرزی ئیمام عەلیە ع .
[1].مصنف بن ابىشیبه ، بەرگی 7 ، لاپەڕە 500 ، حەدیسی 36 ؛ ضعیفه البانی ، بەرگی 1 ، حەدیسی 4951 ؛ ظلال الجنه البانی ، بەرگی 2 ، لاپەڕە 345 ، حەدیسی 1198 و1199.
[2].المستدرك علی الصحیحین ، بەرگی 3 ، لاپەڕە 135 ، حەدیسی 4632 ؛ مێژووی ابن عساكر ، بەرگی 42 ، لاپەڕە 58 و120 ؛ البدایە والنهایه ابن كپیر ، بەرگی 7 ، لاپەڕە 377 ؛ كنز العمال ، بەرگی 13 ، حەدیسی 6376.
[3].موسنەدی ئەحمەد ، بەرگی 2 ، لاپەڕە 26 ، حەدیسی 4797 ؛ مسند ابویعلى ، حەدیسی 5475 ؛ مجمع الزوائد ، بەرگی 9 ، لاپەڕە 121 ؛ فتح البارى ، بەرگی 7 ، لاپەڕە 15.
[4].سنن الكبرى نسائى ، بەرگی 5 ، لاپەڕە 138 ، حەدیسی 8490 و 8491 ؛ مصنف عبدرزاق ، بەرگی 5 ، لاپەڕە 450 ، حەدیسی 9766 و20408 ؛ فتح البارى ، بەرگی 7 ، لاپەڕە 15 ؛ الثمر المستطاب البانی ، بەرگی 1 ، لاپەڕە 490.